دیمه‌نى یه‌كێك له منداڵه سوودمه‌ندبووه‌كان... وێنه: به‌شی ئۆتیزمى رێكخراوى ده‌ستى هاوكارى
به سێ قۆناغ كردوویانه
نزیكه‌ى 250 منداڵى خاوه‌ن ئۆتیزم بۆ جه‌ژن پۆشته كرانەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شی منداڵانى ئۆتیزم له رێكخراوى ده‌ستى هاوكارى، جلوبه‌رگى جه‌ژنى بۆ نزیكه‌ى 250 منداڵ دابین كرد، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌م به‌شه‌ش ده‌ڵێت، به‌رده‌وام هاوكارى ئه‌م منداڵانه‌یان كردووه.
ته‌زره بۆتانى، سه‌رپه‌رشتیارى به‌شی ئۆتيزم به 964ـى وت، به‌پێویستیان زانیوه بۆ جه‌ژن منداڵانى خاوه‌ن ئۆتیزم لە هەولێر به‌سه‌ربكه‌نه‌وه وكارئاسانیش بۆ كه‌سوكاره‌كانیان بكه‌ن بۆ دابینكردنى جلوبه‌رگى جه‌ژن.
وتیشتى “به سێ قۆناغ توانیمان جلوبه‌رگ بۆ 246 منداڵ دابین بكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه‌ى سوودمه‌ند بوونه منداڵى پێشمه‌رگه‌ن كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى موچه وه‌رنه‌گیراوه به‌پێویستیان زانیوه هاوكارى ئه‌وانیش بكه‌ن بۆ جه‌ژن.
باسی له‌وه‌شكرد، له زۆربه‌ى ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ى بۆ مكنداڵانى خاوه‌ن ئۆتیزم ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، له زۆربه‌یان یارمه‌تى و هاوكارى ماددیش پێشكه‌ش منداڵه‌كه یان كهسوكارسان ده‌كه‌ن.
رێكخراوى ده‌ستى هاوكارى، رێكخراوێكی مرۆیی خۆبه‌خشه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی سه‌رمایه‌دارى هه‌ولێر لایه‌نى مادیی بۆ دابین كراوه، جگه له به‌شی ئۆتیزم، به‌شه‌كانى وه‌ك چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی، منداڵانى بێباوك و هه‌ژاران له‌ناو ئه‌م رێكخراوه‌دا هه‌یه بۆ هاوكاریكردنى ئه‌م چین و توێژانه.