لە کوێ؟
ئاسایش كارگه‌یه‌ك و 10 تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی دەستبەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن 10 تۆمه‌تباریشیان گرتووه.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئه‌م ئێواره‌یه بڵاویكرده‌وه، دوای بەدواداچوون و چاودێری ورد، رۆژی 2.6.2024 بە هەماهەنگی
بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکان، توانیان لە ناوچەی چیمەن نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوە، کە (17) ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوەی تێدابووه، بە رێگای نایاسایی لە شاری بەسڕهوە هێنرابوون و تۆمەتباران بە نیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغی بکەنەوە.
ئاسایش ده‌ڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد، ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی 240 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان ده‌كرێت.