چوار کەسی بریندار کرد
تەقەکەرەکەی دهۆک دەستگیر کرا
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
کەمێک پێش ئێستا ئەو تۆمەتبارەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ تەقەی کرد لە بازاڕی دهۆک و چوار کەس بەهۆیەوە بریندار بوون دەستگیر کرا.
هێمن سلێمان، وتەبیژی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی وت، لەلایەن پۆلیسی دهۆک و هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە تۆمەتبارە تەقەکەرەکەی بازاڕی دهۆک دەستگیر کراوە لەلایەن ئاسایشەوە لە گەڕەکی سێگردکان.
وتیشی، تۆمەتبارەکە چەکی لەلابووە و هەوڵی هەڵاتنی داوە و بەڵام دواجار دەستگیر کراوە وئێستا لای هێزە ئەمنییەکانە.
ئیوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، کەسێک لە نزیک ئۆتیل سۆلاڤ لە شاری دهۆک تەقەی هەڕەمەکی کردووە و دوو پۆلیس و دوو هاوڵاتی بریندار کرد و دواتر لە ناو چەم و بیستانی گەڕەکی شێلی خۆی حەشاردا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی