4 کەس بریندارن
تەقەکەرەکەی دهۆک تا ئێستا دەستگیر نەکراوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لە رووداوی تەقەکردنەکەی دهۆک کە چوار کەس بەهۆیەوە بریندار بوون تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە و پۆلیس بەدوای تەقەکەرەکاندا دەگەڕێن.
رووداوەکە لە نزیک هۆتێل سۆلاڤ لەناو بازاڕی دهۆک روویداوە و گەنجێک بە کڵاشینکۆف تەەقەی کردووە و دوو پۆلیس و منداڵێک و گەنجێکی تەمەن 19 ساڵی بریندار کردووە.
تا ئێستاش پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن و گەڕانێش بە دوای تەقەکەرەکەدا بەردەوامە و دەستگیر نەکراوە.
د.سەگڤان دۆسکی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بە 964ـی وت، ئەو چوار بریندارەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان دۆخی پۆلیسێکیان ناجێگیرە و سێ کەسەکەی دیکە تەندروستیان باشە.
وتیشی، ئێستا نەشتەرگەری بۆ قاچی پۆلیسەکە دەکرێت و دەبێت لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدا بێت.
964 زۆر هەوڵیدا لەگەڵ پۆلیسی دهۆک لەسەر رووداوەکە قسە بکات بەڵام وەڵامی پەیوەندییان نەدایەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی