دیمەنێکی پرۆژەکە، فۆتۆ: 964
کێ دروستی دەکات؟
ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی بازاڕی میوه و سه‌وزه‌ی ئاكرێ داده‌نرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11.6.2024 له رێوڕه‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بازاڕی هاوچه‌رخی میوه و سه‌وزه له قه‌زای ئاكرێ دابنرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی به‌شداریی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه ده‌كات.
پرۆژه‌كه له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بونیاد ده‌نرێت و پێكدێت له چه‌ندین كۆگای گه‌وره، ساردكه‌ره‌وه، گۆڕه‌پانی میوه و سه‌وزه و كۆگای ئالیك.
شوێنی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای ئاكرێ – دهۆك و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌بێته دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕی میوه و سه‌وزه (عه‌لوه) له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، كه 22 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه و له‌سه‌ر رووبه‌ری 245 هه‌زار مه‌تر دووجار بونیاد ده‌نرێت.
هه‌روه‌ها له بازاڕه‌كه‌دا بنكەى تەندروستى، بنكەى ئاگركوژێنەوە، بنكەى پۆلیس، وێستگەى سووتەمەنى، گۆرەپانى وەستانى ئوتومبێل و ناوچەى سەوزاییشی تێدا دروست ده‌كرێت.