بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
لەبن 82 دۆلارە
نرخى نەوت 81 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە دوێنێ لە خوار 79 دۆلارەوە مامەڵە بە نەوتەوە کرا، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوت 81 دۆلارى تێپەڕاند.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ بە 81 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنى لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت بە 79 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرا.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 77 دۆلار و 73 سەنتە، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتى کردنەوەى بازارەکان بە 75 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرا.
بەپێى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، خواستى زۆر لەسەر نەوت و کڕینى لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ زیادکردنى یەدەگى ستراتیژى، دوو هۆکارى سەرەکى بەرز بوونەوەى نرخى نەوتن.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رێککەوتن تا ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمی بهێڵنەوە و رێژەکەی زیاد نەکەن، ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بۆرسەی جیهانیدا.
رۆژى پێنجشه‌ممەى رابردوو، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.