دیمه‌نێكی شكانى رانى ژنه‌كه كه له پشكنینى تیشك ده‌ركه‌وتووه... وێنه: راگه‌یاندنى ته‌ندروستى سۆران
ته‌ندروستیى گشتیى سۆران:
نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ژنێكى ته‌مه‌ن 95 ساڵ به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى ئیداره‌ى سۆران ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ نه‌شته‌گه‌رییه‌كى گه‌وره‌یان بۆ ژنێكی به‌ته‌مه‌ن ئه‌نجام داوه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتووه كه شكانى ئێسكى بوو.
ژنه‌كه ته‌مه‌نى 95 ساڵه لە نەخۆشخانەی سیدەکان بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری گواستراوه‌ته‌وه، بەهۆی بەربوونەوە تووشی شکانى ئێسكى رانى ببوو.
له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بۆ كراوه و شیشی جۆری The proximal femoral nail (PFN) یان بۆ رانی داناوه.
به قسه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى، مانگانە چەندین نەشتەرگەری جۆراوجۆری گەورە له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى سۆران ئه‌نجام ده‌درێت، له‌وانه‌ش نەشتەرگەری گۆڕینی جومگە و گۆرینی جومگەی ئەژنۆ و دانانی پلاتین و شیش و چەندەها نەشتەرگەری تری شکان.