ئەی هێزە ئەمنییەکان؟
خشته‌ی موچه‌ی مانگی پێنج راگه‌یاندرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری بەشێک لە فه‌رمانبه‌ر و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و وتی، “هێزە ئەمنییەکان، هەرکات موچەیان تەمویلکرا دابەشی دەکەن”.
به‌پێی لیسته‌كه، سبه‌ی سێشه‌ممه 10.6.2024، به چه‌ند وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ك دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات، كه یه‌كه‌می لیسته‌كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه.
هه‌روه‌ها، دابه‌شكردنه‌كه به سێ رۆژ ته‌واو ده‌كرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه كۆتایی پێدێت و دواشوێن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانە موچه وه‌رده‌گرن.
وەزارەتەکە لە تێبینییەکدا نوسیوویەتی، “خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی هەرێم، دەستبەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت”.
دوێنێ یەکشەممە 9.6.2024، موچه‌ی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش كرا، هاوکات ئه‌مڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنییەکان موچەی مانگی نیسان یان وەرگرت.
لیستی موچەی مانگی پێنج