گەرمیان
لە حەوت کاتژمێردا شەش رووداوى ئاگرکەوتنەوە روویانداوە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
تەنیا لە حەوت کاتژمێرى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، شەش رووداوى ئاگرکەوتنەوە بەهۆى هەورە بروسکە لە گەرمیان، دروستبوون و 50 دۆنم پوش و پاوانى سووتاندووە.
شەش رووداوى ئاگرکەوتنەوەکان لە کاتژمێر 5:00ـى بەیانى تا 12:00ـى نیوەڕۆ
لە گوندەکانی، تۆپخانە، خوڕخوڕی سەروو، قەسڵان و سێ جاریش ئاگر لە گوندی دارئیمام، کەوتۆتەوە.
عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگرى شارستانى ناحیەی مەیدان بە 964ـى وت،”لە بەیانی ئەمڕۆوە شەش ئاگر لە سنورەکە کەوتۆتەوە و تیمەکانمان رۆشتون کۆنترۆڵیان کردون”
“ھۆکاری سەرجەم ئاگرەکان ھەورە بروسکە بووە، بە نزیکەیی رووبەری 50 دۆنم پوش و پاوان سوتاوە”، عەزیز محەمەد وای وت.
لەوکاتەی پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ عەزیز محەمەد دەکرد، ئاماژەی بەوەکرد ئێستا ئاگرێکی دیکە لە گوندی کوێرەک کەوتۆتەوە، تیمەکانیان بەڕێگاوەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح