ناسنامەكه‌ی نادیار و هۆكارى خنكانهشی نه‌زاندراوه
هه‌ر ئێستا ته‌رمێكی دیكه له زێى گه‌وره دۆزرایه‌وه
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
هه‌ر ئێستا ته‌رمێك له ئاوى زێى گه‌وره دۆزرایه‌وه.
تا ئێستا ناسنامه‌ى ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه‌و هۆكارى خنكانه‌كه‌شی دیار نییه .
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 2:13 خولهك
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تایه‌كان ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ى نەخۆشخانەی خەبات کراوه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 2:16خولهك
ته‌رمه‌كه له‌زێى گه‌وره له نزیك گوندى وه‌رده‌ك له‌سنوورى پارێزگاى موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 2:36خولهك
رائید ئامانج محه‌مه‌د، بەرپرسی تیمى غەواسەکانی خەبات بە 964ـی راگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراوینەتەوە کە تەرمێک لە نزیک گوندی وەردەک دۆزراوەتەوە، بەڵام نازانن کێیە و خەڵکی کوێیە و هیچ ناسنامەشی پێنییه.
وتیشی “پێشتر هیچ كه‌سێك نه‌هاتووه ئاگادارمان بكاته‌وه کە کەسێکیان وونبوبێت، به‌ڵام بەپێی ئەو وێنانەی لای ئێمە هەیە ته‌رمه‌كه زیاتر لە هەفتەیەکه لەناو ئاودا ماوەتەوە و تەمەنیشی نزیکەی 40 ساڵ ده‌بێت”.
لایخۆشییه‌وه، د.سیامەند محه‌مه‌د حەسەن، بەڕیوهبەری نەخۆشخانەی خەبات بە 964ی وت، تەرمەکەی زێی گەورە له نەخۆشخانەكهیانهوه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى هه‌ولێر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 تەرمەکە لەلایەن خه‌ڵكانى خۆبەخش له گوندەکانی به‌شیریان و خارووک و خەبات دۆزرایەوە.