"تۆمەتباری کوشتنی دوو کەسە"

لە هەولێر فەرمانی هەیە و لە ئاغجەلەر دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئاغجەلەر کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس دەستگیر کردووە، کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی قوشتەپەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.6.2024 پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و دوای چاودێرێكردن توانراوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو کەسە فەرمانی گرتنی هەبووە  و تۆمەتبارە بە كوشتنی دوو كەس.

“لە ئێستادا تۆمەتبار (ه، ع، م لەدایكبووی 1991) بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”، راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی د...

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی دزیوە