دوو کەس بە سەختى بریندارن
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە رێگەى دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیل روویدا، کەسێک گیانى لەدەست دا و دوو کەسى دیکەش بە سەختى بریندار بوون.
رووداوەکە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە نزیک کۆمەڵگەى باکرما لە رێگاى ئیبراهیم خەلیل روویداوە، کە بارهەڵگرێک خۆى بە کەسێکدا کێشاوە و دواتر بەر دوو ئۆتۆمبێلى دیکە کەوتووە و هەردوو شۆفێرەکە بریندار بوون.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ـى وت،” لە رووداوەکەدا دەستبەجێ ئەو کەسە گیانى لەدەستداوە، کە کەوتووەتە ژێر بارهەڵگرەکە و خاوەنى ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى تریش بەسەختى بریندارن، کە بارهەڵگرەکە خۆى پێدا کێشاون”.
ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە تەمەنى 40 ساڵە و تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى کراوە و تا ئێستا ناسنامەکەى نەزانراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح