باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: راگەیاندنی دادگا
لە بارەی چییەوە؟
دادگای فیدراڵی: هیچ لێدوانێكمان نه‌داوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رهتیدەکاتەوە بەیاننامەیەک لەلایەن ئه‌وان یان لە یەکێک لە دادوەرەکانی دەركردبێت، پابەندبوونی خۆیشیان بە بڕگەکانی دەستووری عێراق دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا، کە شەوی رابردوو بڵاویان کردووەتەوە، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه لە سۆشیال میدیا و میدیاکان هیچ به‌یاننامه‌یه‌كیان له لایه‌ن خۆیان یان له‌لایه‌ن هیچ دادوهرێكیان بڵاوكرابێته‌وه.
هه‌روه‌ها جەختیش له پابه‌ندبوونی خۆیان بە بڕگەکانی ماددەکانی 92 و 93 و 94ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 ده‌كه‌نه‌وه.
دادگای فیدڕالیی عێراق هۆشدارییش ده‌ده‌ن به‌وه‌ی “پێویستە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن لە کاتی بڵاوکردنەوەدا وردبن و زانیاری و لێدوان بە تایبەتی لە دادگای باڵای فیدراڵی وەربگرن، ئەو لایەنەشی پێشێلی ئه‌مه بكات، بەرپرسیاریه‌تیی یاسایی لە ئەستۆ دەگرێت”.
دادگای فیدڕالیی روونی نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌ی به ناوی ئه‌وان بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چ بابه‌تێك بووه.