"برینەکەی قورسبوو ئەمەلی نەمابوو"
پزیشکی داد دوا قسەی خۆی لەسەر گیان بەخشینی غەزال کرد
964+
دیلان محەمەد جەزا
پزیشکی دادی سلێمانی قسەی کۆتایی لەسەر کەیسی گیان لە دەستدانی کچە پێشمەرگەکەی رۆژهەڵات کرد و دەڵێت بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هیچ ئەمڵێکی لە ژیان نەمابوو.
د.بەختیار رەشید پسپۆری پزیشکی داد لەسەر ئەو کەیسە بە 964ـی وت، ئەو کەچە شەهیدە سێ برینی کوشندە و قورسی پێوە بووە کە توێکاری بۆ کراوە، نەک لە نەخۆشخانەکانی هەرێم بەڵکو ببرایەتە هەر کوێی دونیا گیانی لەدەستدەدا رەنگە تەنیا کەمێک کاتەکەی بگۆڕیایە.
وتیشی، ئوق نوسراوەی کە لە تەندروستییەوە رۆشتووە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان بەهۆی هەڵەیەکی بچووکی زمانەوانییەوە ناحاڵیبوونی لەسەر دروست بووە، ئەگینا تەندروستی ناڵێت بۆتان نییە ئەو کەیسانە وەربگرن چونکە گیانی کەسێک لە هەموو رێکار و یاساکان گرنگترە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی