لە بڕیارەکانی یوفا

هاندەرانی دۆرتمۆند ناڕازین

964+

سۆما حەکیم زادە

لە یارییەکەی شەوی رابردووداهاندەرانی دۆرتموند دوای ئەوەی کە لە یارییەکەدا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا ئیتر لافیتەکانیان دەرهیناو گلەییەکانی خۆیانیان نووسیبوو بەرامبەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا.

شەوی رابردوو ئەگەرچی زۆر دیمەنی جوان و سەرنج راکێشی سەرکەوتنەکەی ریال مەدرید بینرا، سەرنج راکێش تر لەوە ئەوەبوو هاندەرانی دۆرتمووند دوای یارییەکە دەستیان بەهاوارکردن کردوو لافیتەیان لە دژی یوفا نمایشکردوو وتیان ئێوە تەنیا قازانجی داراییتان دەوێت.

هەروەها لەسەر لافیتەکان بە زمانی ئەڵمانی نوسرابوو”تۆ گرنگی بە تۆپی پێ نادەیت، تەنیا گرنگی بە پارە دەدەیت و نا بۆ چاکسازییەکانی چامپیۆنزلیگ”.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە یوفا وەرزی داهاتوو فۆرماتی پاڵەوانێتییە کیشوەریە سەرەکییەکان دەگۆڕێت و ژمارەی یانەکان لە 32 یانەوە بۆ 36  یانە زیاد دەکات.

کاپتنەکەی دۆرتموند ناتوانێت بەرامبەر هاندەران بوەستێ...

کاپتنەکەی دۆرتموند ناتوانێت بەرامبەر هاندەران بوەستێت