چیرۆکەکە ئاشکرا بوو

فڕۆکەوانێک ویستوویەتى فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

964+

وریا فەتاح

ئەوەی بڕیاربوو گەشتێکی ئاسایی بێت لە دوبەیەوە بۆ تەلئەبیب، بوو بە کاتژمێرێک لە دۆزەخ و بینینی مەرگ بۆ 180 سەرنشینی فڕۆکەیەکی هێڵی “فلای دوبەی”، پاش ئەوەی ناکۆکییەکی خوێناوی لەناو کابینەی فڕۆکەوانەکاندا دروستبوو.

میدیا ئیسرائیلییەکان، چیرۆکى رووداوى ئەو فڕۆکەیان ئاشکرا کردووە کە بەهۆى شەڕى دوو فڕۆکەوانەوە، خەریکبوو ژیانى 180 سەرنشین تێدا بچێت.

ژنێک کە سەرنشینى فڕۆکەکە بووە، بە میدیا ئیسرائیلییەکانى وتووە:”گوێمان لە هاوار بوو، کابینەی فڕۆکەوانەکەیان کردەوە کەسێکمان بینى هەموو گیانى خوێن بوو، دیاربوو فڕۆکەوانێک بوو بە خراپى لێى درابوو”.

میدیا ئیسرائیلییەکان بە پشتبەستن بە شایەتحاڵی ناو فڕۆکەکە، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان هەوڵی تێکدانی گەشتەکەی داوە، ویستوویەتى فڕۆکەکە تێکبشکێنێت، بەڵام لەلایەن فڕۆکەوانى دووەمەوە رێى لێگیراوە.

هەرچەندە تائێستا زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە، بەڵام دەوترێت یەکێک لە فڕۆکەوانەکان رووسى بووە و ئەوەى تریش ئۆکرانى.