ڤینسینت کۆمپانی. فۆتۆ: X
راهێنەری نوێی باڤارییەکان
كۆمپانی: چاومان له چامپیۆنزلیگی 2025 ده‌بێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ڤینسنت كۆمپانی، راهێنه‌ری نوێی بایرن میونشن له ئێستاوه به‌ڵێنی گه‌وره گه‌وره ده‌دات و ده‌ڵێت، چاومان له نازناوی چامپیۆنزلیگه.
كۆمپانیی به‌لجیكی، دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بووه راهێنه‌ری یانه باڤارییه‌كه، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، چاویان له بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانی ده‌ڵێت، ئه‌مه به قسه نایه‌ته‌دی و ده‌بێت ئیشی بۆ بكه‌ن.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بایرن میونشن ده‌ڵێت، هه‌ر له ئێستاوه كار ده‌كه‌ین و ده‌زانن كه بایرن تیپێكی گه‌وره‌یه و پێویسته 24 كاتژمێر كار بكه‌یت.
كۆمپانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، خۆی به گواردیۆلا به‌راورد ناكات و گواردیۆلا راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه به لای ئه‌وه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، “هیوامان زۆره و ده‌مانه‌وێت هه‌موو یارییه‌ك بردنه‌وه تۆمار بكه‌ین”.