دوانزە ئیمام - قەرەبڵاغ

رێگایەکی ستراتیژی لە سنووری کفری دروست دەکرێت

توانا نەقی

لەلایەن وەزیری ئاودەدانکردنەوەی هەرێمەوە بەردی بناغەی پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگای دوانزە ئیمام – قەرەبڵاخ کە بە رێگایەکی ستراتیژی دادەرێت دانرا.

قایمقامیەتی کفری بڵاویکردەوە، دوێنێ ئەو بەردی بناغەیە دانراوە و جگە لە رێگای گوندەکان ئەو پرۆژەیە بۆیە بە ستراتیژی دادەنرێت قەزای کفری دەبەستێتەوە بە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ئەو پرۆژەیە کە ئێستا دەستپێدەکات یەکێک بوو لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری لە کاتی خۆپیشاندانەکانیان و ئەوان بە رێگایەکی گرنگی دەزانن لە رووی ئابووری و هاتوچۆی بازرگانی و بوژاندنەوەی کفری.

بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەکە کۆمپانیای ژالیان راسپێردراوە، بە گوژمەی 6 ملیار و 377 ملیۆن و 430 هەزار دینار، ماوەی تەواو بوونی ئەو رێگایە 400 رۆژە و درێژی رێگاکەش 24 کیلۆمەترە.

وەزیری ئاوەدان کردنەوە هەر لەو سنوورە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی پردە رووخاوەکەی ناحیەی سەرقەڵای سەر بە قەزای کفری دەرکرد.