بەتەمەنترین زیارەتکاری حەج لە عێراق تەمەنی 104 ساڵە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە تەمەنترین هاوڵاتی عێراق، “کە ژنێکی تەمەن 104 ساڵە” بۆ ئەنجامدانى فەریزەی حەج گەیشتە سعودییە.

ژنەکە ناوی کازمییە حاتەمە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەمڕۆ 26.5.2024 بڵاویکردەوە، “ژنێکی تەمەن 104 ساڵان کە بەتەمەنترین هاووڵاتیی عێراقە، ئەمساڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج رووی لە سعودیە کردووە.

“کازمیە حاتەم” کە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتووەتە سعودییە، دوێنێ لە شاری مەدینەوە بەرەو مەککە بەڕێکەوتووە کەسێکى لەگەڵە کە  هاوکاری دەکات لە ئەنجامدانی فەریزەکەیدا.

پشكی عێراق بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج، 33 هەزار و 690 حاجییە و تا ئێستا زیاتر لە نۆ هەزاری حاجی گەیشتوونەتە سعودییە، پشكی هەرێمی كوردستانیش دەكاتە چوار هەزار و 685 حاجی.

ئەمساڵ 4685 هاوڵاتی هەرێم فەریزی حەج بەجێدەگەیەنن

ئەمساڵ 4685 هاوڵاتی هەرێم فەریزی حەج بەجێدەگەیەنن