نەخۆشخانەى فێرکارى شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە... وێنە: 964+
شەوى رابردوو لە کۆیە
جلشۆرێک شەش خوێندکارى بەشەناوخۆیى رەوانەى نەخۆشخانە کرد
964+
وریا فەتاح
شەوى رابردوو بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە بەشەناوخۆیى کچانى زانکۆى کۆیە، شەش خوێندکار و کارمەندێکى بەشەناوخۆییەکە رەوانەى نەخۆشخانەکران.
هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە بە 964ـى وت،” سەرجەمیان توشى تەنگەنەفەسى ببوون و لە نەخۆشخانە چارەسەرى پێویستیان بۆ کراوە.
بە وتەى هاوکار عەلى، هەر شەوى رابردوو خوێندکارەکان و ئەو کارمەندەى بەشە ناوخۆییەکە دواى وەرگرتنى چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
لەبارەى هۆکارى ئاگرەکەشەوە، هاوکار عەلى ئاشکراى کرد کە ئاگرەکە لە جلشۆرێک کەوتووەتەوە و بووەتە هۆى تەنگەنەفەسبوونیان.