"ئەوەی بە ئێمە کرا بەکەس نەکراوە"

دوای 38 ساڵ جارێکی دیکە برینی کەسوکاری ئەنفالکراوان کولایەوە

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای 38 ساڵ ئەمڕۆ جارێکی دیکە برینی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە کوردستان کولایەوە و هەر کامێکیان بەجۆرێک دەردەڵ و گلەیی دەکات.

ئامینە فەرەج لە گەرمیان و لەسەر گۆڕی کەسوکارەکەی بە 964ـی وت،”ئەوەی حکومەتی بەعس پێمانیان کرد بە کەس نەکراوە، ئەوەم پێناخۆشە بۆچی کورد جارێکیتر پارە و ھەموو شتێکیان داوەتەوە دەستیان”.

“یەکێک بوین لە دەوڵەمەندەکان پێش پرۆسەی ئەنفال، بەڵام ئێستا لەخانویەکی کەلاوە دەژیم و ھیچ شتێکمان بۆنەکراوە”، ئامینە فەرەج وای وت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری