داهێنانەکانی فێستیڤاڵی مایا

پشکنینی شەکرە بەبێ دەرزی بکە و ئینتەرنێتیش بەبێ وایفا بەکاربێنە

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ دووەمین فێستیڤاڵی مایا بە بەشداریی 100 بیرۆکە و پرۆژەی داهێنان کرایەوە، تێیدا چەندین داهێنانی قوتابیان نمایش کرا.

ئەلەند مەحوی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌یوان گرووپ، بە 964 وت، ئەمڕۆ دووەمین فێستیڤاڵی زانستی مایا بەڕێوەچوو، 100 بیرۆکەی قوتابیان و چەندین چالاکی جۆراوجۆری دیکە پێشکەش کران.

باسی لەوەش کرد، ئامانج لە فێستیڤاڵەکە ناساندنی داهێنانەکانە بە کۆمەڵگا و دۆزینەوەی هەلی کارە بۆ قوتابییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی داهێنانەکان لە خزمەتی نابینایان و ئەو کەسانەیە، کە تووشی ئیفلیجی و هەروەها نەخۆشی شەکرە هاتوون،  چەندین بابەتی تەکنەلۆجی دیکەشی نمایش کراون.

یه‌كێك له‌ داهێنانه‌كانی ناو فێستیڤاڵه‌كه‌ كچه‌ قوتابییه‌ك به‌ ناوی په‌ریچه‌ خالید كردوویه‌تی، كه‌ ئامێرێكی پشكنینی رێژه‌ی شه‌كری له‌ جه‌سته‌ دروست كردووه‌ و ته‌نیا به‌ نزیكردنه‌وه‌ی له‌ جه‌سته‌ ده‌توانێت رێژه‌ی شه‌كرت بۆ دیاریی بكات.
داهێنانێكی دیكه‌ش له‌ لایه‌ن دوو قوتابی دیكه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌، كه‌ له‌ رێگه‌ی رووناكی و به‌بێ وایفا ده‌توانیت ئینته‌رنێت به‌كار بهێنێن و فایله‌كانت بۆ هاوبه‌شه‌كانت بنێریت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

2023 ساڵى داهێنانى پزیشکى بوو

2023 ساڵى داهێنانى پزیشکى بوو