دوو كارمه‌ندن بریندارن
ئاگرى هۆتێله‌كه‌ى كه‌ركوك كۆنتڕۆڵكرا
ئاگره‌كه‌ى كه‌ركوك كۆنتڕۆڵ كرا و ته‌نیا چێتشخانه‌ى هۆتێل پلازا سوتاو به‌رگى شارستانیش ده‌ڵێت دوو كارمه‌ندیان بریندارن.
لوقمان شوکور بەرێوه‌بەری بەرگری و شارستانی کەرتی یەک له كه‌ركوك به 964ـى راگه‌یاند ، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و جارێ نازانن هۆكاره‌كه‌ى چییه.
وتیشی “دوو كارمه‌نمان به سووكى بریندار بوونه و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه”.
لایخۆشییه‌وه حاجى جه‌لیل، خاوه‌نى هۆتێله‌كه بۆ 964ـى ئاشكرا كرد كه ته‌نیا چێشتخانه‌ى هۆتێله‌كه ئاگرى گرتووه و هۆتێله‌كه‌ى سه‌لامه‌ته.
روونیشیكرده‌وه ، هیچ ده‌ستێكی ئه‌نقه‌ست له پشت كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه نه‌بووه و پێده‌چێت شۆرتى كاره‌با بووبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن