دەڵێن مەیلی نەماوە
بۆچی عومەری کەریم ئاغا بەشداری بەرنامەی بەرنامەی نەکردەوە؟
964+
پەری ساڵح
پاش 15 ساڵ بەرنامەی بەرنامە بەبێ ئاغا دەستیپێکردەوە و عومەری کەریم ئاغاش دەڵێت، هەموو شتێک سەردەمێک خۆشە.
بەرنامەی بەرنامە لە پرۆگرامە بەناوبانگەکان بوو لە کەناڵی کوردسات پەخش دەکرا، ماوەیەکی زۆرە وەستاوە، سەرەتای ئەمساڵ ئەڵقەیەکی لێ بڵاوکرایەوە و دواتر بڕیاردرا مانگانە دوو ئەڵقەی لێ پەخش بکرێت، نوسەری بەرنامەی بەرنامە د. شێرکۆ عەبدوڵا لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بە 964ی وت، عومەری کەریم ئاغا باری تەندروستی باش نییە و بەشداری ناکات.
وادیارە عومەری کەریم ئاغا مەیلی بۆ بەرنامەکە نەماوە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، تەندروستیم باشە، بەڵام ئەگەر شتی باشتر نەکەم دانیشم باشترە