دهۆک
ساحیرێک بە کەلوپەلەکانیەوە دەستگیرکرا
+964
ژووری هەواڵ
پۆلیسی دهۆک ساحیرێکی بە کەلوپەلەکانیەوە دەستگیرکرد ماوەیەکی زۆرە ئەو کارە دەکات و لەلایەن پۆلیسەوە چاودێریکراوە.
لە کاتی دەستگیرکردنی لە پرسگەکەی شەش ژن و پێنج پیاو سەرەیان گرتووە بۆ ئەوەی بچنە لای.
لەکاتی دەستگیرکردنەکەیدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەل کە سیحریان پێ ئەنجامداوە، کەلوپەلەکان پێکهاتوون لە ناڵی ئەسپ کلیل و قوفڵ و وێنەی کچ و کوڕ و تەلەسم…هتد
کەسەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە پارەیەکی زۆری لە هاوڵاتیان وەرگرتووە و ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراوە.