رووداوی هاتوچۆ

یاریزانێکی یانەی زاخۆ بریندارە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئۆتۆمبێل لە یاریزانێکی یانەی زاخۆ داوە و برینداری کردووە، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی باشە.

یاریزانێکی یانەی زاخۆ لەکاتی چوونی بۆ راهێنانەکان ئۆتۆمبێل لێیداوە و بریندار بووە.

ئیسماعیل ئەنەس کە یاریزانی یانەی زاخۆیە، کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامی یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ، تووشی رووداوەکە بووە .

هشیار شەهباز، سکرتێری یانەی زاخۆ بە 964ی وت، برینەکەی سووکە و هەر ئەمشەو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت، سوپاس بۆ خوا تەندروستی جێگیرە.

وتیشی، “ئیسماعیل بۆ ئەوەی زوو بگاتە راهێنانەکان پەلەی کردووە بۆیە تووشی رووداو بووە”.

یانەی زاخۆ ئێستا سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ یاریی رۆژی چوارشەمە، کە لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی هەولێر دەکات لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

دوو هاندەری یانەی زاخۆ خواردنی 500 هاندەریان لە سلێمانی ...

دوو هاندەری یانەی زاخۆ خواردنی 500 هاندەریان لە سلێمانی ئامادە کردوە