ژمارەی دوکان سووتاون
ئاگر لە بازاڕی قەڵای کەرکوک کەوتەوە
964+
توانا نەقی
ئاگر لە بازاڕی قەڵای کەرکوک کەوتووەتەوە ژمارەیەک دوکان سووتاون و تیەماکانی بەرگری شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن.
سینان ئەکرەم وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە 964ـی وت، لە دەورووبەری کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیان ئاگرەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانیان توانیویانە تا کاتژمێر 7:00 کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام هێشتا دوکەڵ ماوە لە شوێنی ئاگرەکە.
وتیشی دووکانەکانی بازاڕی خان قردار لە قەڵای کەرکوک بەتەواوی سووتاون کە دوکانی جلوبەرگ بوون و کەس بیرندار نەبووە و زیانی گیانی نەبووە.
سەبارەت بە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا نازانن هۆکاری ئاگرەکە چییە، بەڵام پێدەچێت شۆرتی کارەبا بووبێت.