مارکۆ رۆیس کاپتنی دۆرتموند. فۆتۆ: X
ئەمڕۆ دوایاری لە بۆندسلیگا دەکات
کاپتنەکەی دۆرتموند ناتوانێت بەرامبەر هاندەران بوەستێت
964+
سۆما حەکیم زادە
پێدەچێت مارکۆ رۆیس کاپتنی یانەی بۆروسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دوایاریی خۆی لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئەڵمانیا ئەنجام بدات و چیتر درێسە زەردەکە نەپۆشێت.
مارکۆ رۆیس کاپتنی دۆرتموند لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای ئەڵمانیا، وتی:
لە 12 ساڵی رابردوودا لەگەڵ دۆرتمۆند ساتی لەبیرنەکراوم ئەزموون کرد و ئەم یادگارییانە تا کۆتایی تەمەنم لە مێشکمدا دەمێننەوە، بێگومان هێشتا دەمەوێت یاریی بکەم و لە تۆپی پێ دوورناکەومەوە.
وتیشی، حەزدەکەم لە یاریکردن بەردەوام بم، چونکە هەست دەکەم باری جەستەییم باشە، هەرگیز حەز ناکەم هەموو چاوەکان لەسەر من بن و سەرنجەکان تەنیا بۆمن بن، بۆیە پێم وانییە بتوانم مایکرۆفۆنەکە بگرم و لە بەردەم 80 هەزار بینەردا قسە بکەم، بەهەر حاڵ دەبێت بزانم چی روودەدات.
دوای 427 یاری و 169 گۆڵ بۆ بۆروسیا دۆرتموند، رۆیس، کە بە ئەفسانەی ئەم تیپە دادەنرێت، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تیپەکەی جێدەهێڵێت.