مژدە خۆشەکە لە ئێمە وەربگرن
مانگی داهاتوو 9 رۆژ بەسەر یەکەوە پشووە
+964
ژووری هەواڵ
گریمانەی هەرە بەهێز ئەوەیە رۆژی 16ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت، خۆ ئەگەر وابێت ئەوە کاتەکەی بۆ فەرمانبەران زۆر لەبارەو 9 رۆژ بەسەر یەکەوە دەبێتە پشوو.
هێشتا ناتواندرێت بە تەواوی کاتی جەژن دیاری بکرێت، چونکە ئەوە بەسترەوە بەبینینی مانگی زولحیجەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت دەسەڵاتدارانی سعودییە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە شەشی شەش داوا بکەن خەڵک چاو بۆ مانگ بگێڕێت.
لە رووی فەلەکییەوە، ناوەندی میسری بۆ توێژینەوەی فەلەکی و جیۆفیزیکی دەڵێت دووشەممە 7ی حوزەیران یەکەم رۆژی مانگی زولحیجەیە، کەواتە رۆژی شەممە 15ی مانگ دەبێتە عەرەفەو رۆژی یەکشەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
بەپێی ئەم حیساب و کیتابە، یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە جەژنە.
ئەگەر ئەمە وابێت، هەینی و شەممەی پێش جەژن، هەروەها پێنجشەممە و هەینی و شەممەی دوای جەژنی دەچێتە سەر، هەمووی بەسەر یەکەوە دەبێتە 9 رۆژ.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەسەر وێبسایتەکەی خۆی لە رۆژمێری حکومەتدا رۆژانی 16 تا 19ی بە پشووی جەژن دیاری کردووە، کەواتە هەموو ئەگەرەکان دەچنەوە سەر گریمانەکەی 964.