3500 پارچه‌ زه‌وى لێ سوودمه‌ند ده‌بن

خزمه‌تگوزارى ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ زۆنێكی زه‌ویه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆكان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى به‌ زه‌ویه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆكان راگه‌یاند و له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانى كراوه‌.

پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی شەقام بە درێژایی 27 كیلۆمەتر و بڕگەكانی پێكهاتوون لە كاری بڕین و پڕكردنەوە بە بڕی 320 هه‌زار م3 لە شەقامە سەرەكییەكانی 12، 15، 20، 30ـی مەتریی هەشتی حەسارۆكان.

لە چوارچێوەی بڕگەكانی ئەم پرۆژەیەدا، لە مەودوا كار لە دروستكردنی 170 شەقامی زۆنەكە دەكرێت كە نزیكەی سێ هه‌ازر 500 پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زۆنەكانی دیكەش بەردەوامی دەبێت.

پارێزگارى هه‌ولێر له‌ فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بە گوژمەى 726 ملیۆن دینار، لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، جێبه‌جێده‌كرێت و ته‌واوى خزمەتگوزارییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش لە زۆنی Bـی ئه‌م زه‌ویانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت..

خاوه‌ن زه‌ویه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆك زیاتر له‌ 40 جار...

خاوه‌ن زه‌ویه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆك زیاتر له‌ 40 جاره‌ گرد ده‌بنه‌وه‌