لیواکانى پیادەى وەزارەتى پێشمەرگە

پێنجشەممە موچەى مانگى چوار دابەشدەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى پێشمەرگە بڵاوى کردەوە، رۆژى پێنجشەممە موچەی مانگی 4ـی 2024ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوى کردەوە، دوایی ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە.

دەشڵێت: رۆژی پێنج شەممە 6ـی ئایاری 2024، موچەی مانگی 4ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە 15 رۆژە وەزارەتى دارایى هەرێم، لیستى موچەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێمى رادەستى وەزارەتى دارایى بەغدا کردووە، بەڵام تا ئەمڕۆ ناردنى بەشەبودجەى هەرێم، دەنگى نییە.

بۆچى بەغدا پارەى موچەى هەرێم نانێرێت؟

بۆچى بەغدا پارەى موچەى هەرێم نانێرێت؟