ئۆتۆمبێلەکە دەدرێتەوە بە خاوەنەکەی

لە سلێمانی کەسێک لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک دەستگیر کرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.

ئەمڕۆ هەینی 3.5.2024، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هاوڵاتییەک کە خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراقە ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە و سکاڵای تۆمار کردووە، ئەوانیش تۆمەتباریان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە.

هاوڵاتییەکە ئۆتۆمبێلەکەی کە لەجۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە، لە نزیک فەرمانگەی دادنوسی سلێمانی راگرتووە و لەوێ تۆمەتبارەکە دزیویەتی.

تۆمەتبارەکە تەمەنی 48 ساڵە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەکەی ناحیەی زەڕایەن دەس...

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا