له‌ هه‌ڵه‌بجه‌

ده‌رچووانى گه‌شتوگوزار و هونه‌ره‌ جوانه‌كان ده‌خرێنه‌ ناو خولێكی راهێنان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گەشتوگوزاری هەڵەبجە سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى خولێكه‌ بۆ ده‌رچووانى گه‌شتوگوزار و هونه‌ره‌ جوانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی فێری كاره‌ ده‌ستییه‌كان بن و له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كاندا بابه‌ته‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه‌.

بۆ خوله‌كه‌ تا 8.5.2024 ده‌رچووان ده‌توانن خۆیان ناونووس بكه‌ن و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی UNDP و رێکخراوی هاوکاری دارایی USAID به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

چیا قاسم، بەڕێوه‌به‌رى گشتیى كه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى وت، نازانن ژماره‌ى ده‌رچووه‌كان چه‌نده‌، چونكه‌ ده‌ڵێت ناونووسینیان بۆ خوله‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خوله‌كه‌ش ماوه‌.

وتیشی “کردنەوەی خولی تایبه‌ته‌ به‌ راهێنان بۆ کارە دەستییەکان لە بواری بەرهەمە گەشتیارییەکان و رەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ ده‌رچووه‌كان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ى له‌ خوله‌كه‌ ده‌رده‌چن به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كاره‌ ده‌ستییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ شوێنیان بۆ دابین ده‌كرێت و به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌.

خولەکە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت و  بڕوانامەی بەشداریکردنیش دەدرێت بە بەشداربووان و لە کۆتایی خولەکەشدا پێشانگایەکی کارە دەستییەکان بۆ بەشداربووان دەکرێتەوە.

شوێنێكی گه‌شتیارى هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ته‌ شوێنى شوشت...

شوێنێكی گه‌شتیارى هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ته‌ شوێنى شوشتنى ئۆتۆمبێل