دیمەنی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر.وێنە سۆشیال میدیا
"پێشتریش کراوە"
ئومێد خۆشناو بۆ 964: دانانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵا پرۆتۆکۆڵییە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی بەهۆی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەولێر ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر نمایشکرا پارێزگاری شارەکە دەڵێت، بابەتێکی ئاساییە و ئاڵای عێراق و کوردستانیشی لەگەڵە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، یهکهم جارنییه له کاتی هاتنی سهرۆکی وڵاتان ئاڵا له قهڵا ههڵبکرێ.
وتیشی، تهنیا ئاڵای تورکیا نییه، بهڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا بهیهکهوه دروستکراوه و پێستریش ئاڵای وڵاتی دیکە کە سەرۆکەکەیان سەردانی هەولێری کردووە پێشاندراوە لە قەڵاوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، نمایشکردنی ئاڵای وڵاتێک بابهتێکی پڕۆتۆکۆڵیه و له ههموو دونیا کاری واکراوه و دهکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 22.4.2024 رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووە و بڕیارە درەنگانی ئەم ئێوارەش سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.