دیمەنێک لە پاڵاوگەی کەربەلا. وینە: ئاژانسەکان
لە کوردستان ئەزمەی غازە
عێراق: لە دەرهێنانی نەوت و غاز بەردەوامین
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێژەی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نهوت بەپێی ئاستە پەسەندکراوەکان بەردەوامە لە چوارچێوەی ئەو پلانە بەپەلەیەی کە لەلایەن شانەی قەیرانی وەزارەتەکەوە پەسەندکراوە.
وەزارەتەکە ئهمڕۆ دووشهممه دڵنیایی دایه هاوڵاتیان کە رێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان و غازی شل بە تەواوی بەکارهێنانی ناوخۆیی جێبەجێ دەکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کارەکانی دابینکردن لە خاڵەکانی دابەشکردندا بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، کە بە تۆڕی 964 گەیشتووە، بهم جۆرهیه:
وەزارەتی نەوت بەردەوامبوونی رێژەی دەرهێنانی راگەیاند کە لە چوارچێوەی پلانی فریاگوزاریدا پەسەندکراو، کە لەلایەن شانەی قەیرانەکانی وەزارەتەوە پەسەندکراوە.
وەزارەتەکە دووپاتی دهكاتهوه، رێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان و غازی شل لە ئاست بەکارهێنانی ناوخۆییدایە، هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە کارەکانی دابینکردن لە خاڵەکانی دابەشکردندا بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی بەرهەمهێنانی بەنزین لە پاڵاوگەکانی عێراق گەیشتووەتە 32 هەزار و 474 مەتر سێجا، هاوکات رێژەی بەکارهێنانی ڕۆژانە گەیشتووەتە 29 هەزار و 79 مەتر سێجا، ههروهها ئاستی هەڵگرتنی بەردەست بۆ بارکردن گەیشتە 98,478 مەتر سێجا.
ئهمه له كاتێكدایه له ههرێمی كوردستان قهیرانی غازی ماڵان ههیه و بهنزینیش گران بووه و له ههر جۆرێكی لیتری 50 تا 75 دیناری چووهتهسهر.