تەرمى هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى تۆمەتبارى رووداوەکەى شەقامى 150 مەترى راگەیاند
964+
وریا فەتاح
ئاسایشى گشتى هەولێر، دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى راگەیاند کە سێ رۆژ لەمەوبەر لە شەقامى 150 مەتر بە ماتۆڕسکیل لە هاوڵاتییەکى دابوو و تەرمەکەشى جێهێشتبوو.
رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، شەوى 15.4.2024، لە شەقامى 150 مەترى شارى هەولێر، تەرمى هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، کە بە رووداوى هاتووچۆ گیانى لەدەستدابوو، بەڵام بکەرى رووداوەکە شوێنەکەی جێى هێشتبوو.
ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، لەئەنجامى بەدواداچونی تیمەکانیان توانیویانە ناسنامەی تۆمەتباری رووداوەکە ئاشکرابکەن و بە فەرمانى دادوەر دەستگیرى بکەن.
وەک ئەوەى ئاسایش بڵاوى کردووەتەوە، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە تۆمەتبار بە ماتۆڕسکیل لە هاوڵاتییەکەى داوە و لە کاتى رووداوەکەش خۆشى بریندار بووە و لە دواى ئەنجامدانى رووداوەکەش رایکردووە.