عێراق ده‌یه‌وێت پشكى ئاوى له‌ دیجله‌ و فورات دیاری بكرێت

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: سێ به‌نداوى نوێ له‌ كوردستان دروست ده‌كه‌ین

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

عۆن زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بۆ 964ـێ ئاشكرا كرد له‌ پلانیاندایه‌ سێ به‌نداوى دیكه‌ى نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.

وتیشی “هه‌ر سێ به‌نداوى ده‌ڵگه‌، مه‌نداوا و باكرمه‌ له‌و به‌نداوانه‌ن، كه‌ له‌ داهاتوودا دروست ده‌كرێن”.

ئاماژه‌ى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى توركیاش كرد له‌سه‌ر بابه‌تى ئاو، وتی “ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه‌ لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنێكی كۆتایی و پشكى ئاوى عێراقیش له‌ رووباره‌كانى دیجله‌ و فورات دیاریبكرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشده‌ر به‌ره...

گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشده‌ر به‌ره‌و وشكبوون ده‌بات