گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشده‌ر به‌ره‌و وشكبوون ده‌بات
964+
محه‌مه‌د عه‌لى – پشده‌ر
ماوه‌ى نزیكه‌ى 25 رۆژه كۆمارى ئیسلامى ئێران له به‌نداوى کۆڵەسەی شاری سه‌رده‌شته‌وه ئاوى له‌سه‌ر هەرێمی كوردستان گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى به‌تایبه‌تیش بۆ سنوورى پشده‌ر دروستكردووه.
مارف محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ڵادزێ به 964ـى راگه‌یاند، درێژه‌كێشانى گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كێشه‌ى گه‌وره بۆ سنوورى پشده‌ر دروست ده‌كات.
وتیشی “كێشه‌كانی گرتنه‌وه‌ى ئاو رووبه‌رووى كشتوكاڵ و سامانى ماسی و ئاوى خواردنه‌وه ده‌بێته‌وه”.
مارف، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م گرفته دروستكردنى به‌نداوى ده‌ڵگه به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن