لێخۆشبوونی 100%

لێخۆشبوون لە سزاى دواکەوتنى کەڵەکەبووى دەستەبەرى کۆمەلایەتى چووە بوارى جێبەجێکردنەوە

وریا فەتاح

بە پێى بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران، لێخۆشبوونى تەواوەتى سزاى دواکەوتنى کەڵەکەبووى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بەپێى فەرمانێکى وزارى کە واژۆى کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەسەرە و پاڵپشت بە بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران دەرکراوە، تێیدا هاتووە، تایبەت بە لێخۆشبوون لەو سزا و سووانەی كەوتووەتە ئەستۆی قەرزارانی باج بۆ ساڵانی پێشوو، بە مەرجێك لە ماوەی 90 رۆژ پارەكە بدەنەوە، لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.

لە بڕیارەکەدا هاتووە:

1-   لێخۆشبون لە تەواوی 100%ـى سزای دواكەوتن كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران، تایبەت بە بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بە مەرجێك لە ماوەی 90 رۆژدا پارەی تەواوی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدەن.

2-   سەرجەم وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەکە ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن لە رۆژی دەركردنی فەرمانە وزاریەکەوە.

3-   بڕیارەكە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچووە و تا ماوەی 90 رۆژ بەردەوام دەبێت.