قیِرتاوه‌كه‌ى ته‌واوبووه‌ ئاو و كاره‌باى ماوه‌

بازاڕه‌ میللییه‌كه‌ى چوارقوڕنه‌ به‌رووى هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ شاره‌وانى  چوارقوڕنه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئه‌و بازاڕه‌ ده‌كات كه‌ به‌ بازاڕه‌ میللییه‌كه‌ ناسراوه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت قیڕتاوكردنه‌كه‌ى ته‌واو بووه‌.

پێشتر لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانى ئه‌م بازاڕه‌ى كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كانى ده‌ستنیشان بكرێن و ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ دابین بكرێت.

قیڕتاوكردنه‌كه‌ له‌ دووسایده‌كه‌ى به‌رده‌مى ئه‌م بازاڕه‌ كراوه‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ى پێنج هه‌زار و 500 مه‌تر چوارگۆشە بوو.

حه‌سه‌ن زرار سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه‌، به‌ 964ـى وت، خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئاو، كاره‌با و سستمى ئاگركوژێنه‌وه‌ش بۆ بازاڕه‌كه‌ دابین ده‌كرێت.

وتیشی “دواى ته‌واوكردنى ئه‌م كارانه‌ بازاڕه‌كه‌ به‌ رووى هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌”.

ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى بازاڕه...

ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى بازاڕه‌ میللیه‌كه‌ى چوارقوڕنه‌ كرا