دوای یەک خولەک یارییەکە تەواو بوو

دوێنێ شەو یەکێک لە سەیرترین یارییەکان مێژوو بەڕێوەچوو

964+
به‌شی وه‌رزش

یاریی کۆتایی جامی سوپەری تورکیا لە نێوان هەردوو یانەی فەنه‌رباخچە و گاڵاتە سەرای رووداوێکی سەیری بەخۆوە بینی، دوای خولەکێک یارییەکە کۆتایی هات و گەڵاتەسەرای بووە پاڵەوان، چونکە یانەکەی دووەم یاریی جێهێشت.
یانەی فەنه‌رباخچە هەر پێش یارییەکە بڕیاریدابوو بە یاریزانانی خوار تەمەن 19 ساڵ بەشداریی بکات، وەک جۆرێک لە ناڕەزایەتی دژی کەمکردنەوەی سزاکەی یانەی تراپزۆن سپۆر، ئەو یانەیه‌ی بەر لە چەند هەفتەیەک جەماوەرەکەی هێرشیان کردە سەر یاریزانانی فه‌نه‌رباخچە.
لە مانگی ئاداری رابردوودا تراپزۆن سپۆر بە فەنه‌ر دۆڕا به‌ ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ، لەپڕ جەماوەرەکەی هاتنە ناو یاریگه‌ و پەلاماری یاریزانانی فەنه‌رباخچەیان دا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بڕیاری دا یانەی تراپزۆن سپۆر بۆ شەش یاری بێبەش بکات لە ئامادەبوونی جەماوەرەکەی، بەڵام دواتر سزاکەی کەمکردەوە بۆ چوار یاری، بەمەش فەنه‌رباخچە تووڕە بوون.

دوێنێ شەو چی روویدا؟
یاریزانە لاوەکانی فەنه‌رباخچە بەرامبەر گاڵاتەسەرای وەستابوون، دوای 50 چرکە لە دەستپێکردنی یارییەکە ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی گۆڵێکی بۆ گاڵاتەسەرای تۆمارکرد، هەر دوای ئەوە یاریزانانی فەنه‌رباخچە یارییەکەیان جێهێشت.
بۆ ئەوەی یارییەکە بەردەوام بێت، یاریزانە یەدەگەکانی گاڵاتەسەرای هاتنە ناو یاریگه‌ و چەند خولەکێک بۆ خۆشی یارییان کرد.
بەپێی قسەی میدیاكانی تورکیا بەهۆی کشانەوەی فەنه‌رباخچە، گەڵاتەسەرای وەک پاڵەوانی جامی سوپەری تورکیا دەناسێندرێت.

چوار یانه‌ له‌ خولی توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه...

چوار یانه‌ له‌ خولی توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ كشانه‌وه‌