لەگەڵ کۆتاییهاتنی پشووی جەژن
هەفتەی داهاتوو هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە قوتابخانەکان دەستپێدەکات
964+
فەهمی نەبی
هەفتەیەکی ماوە بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ئەو هەڵمەتە دەستپێبکات.
لەمەوبەر د.سەرکار سورچی بە 964ی وتبوو، بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف بڕیاردراوە، هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە بۆ منداڵانی تەمەن شەش تا 12 ساڵ دەستپێبکات.
سەبارەت بەکاتی دەستپێکردنی هەڵمەتەکە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو، رۆژی 14.4.2024 دیاریکراوە و سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
رۆژی 14.4 دەکەوێتە رۆژی شەممە و ئامادەکاری دەکرێت، رۆژی یەکشەممە دوای دەستێکردنەوەی دەوام راستەوخۆ هەڵمەتەکە دەستپێدەکات، “ئەگەر هیچ بەربەستێک نەیەتە پێش” وەک وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەیڵێت.
هەڵمەتە تەنیا تایبەت نییە بە هەرێمی کوردستان بەڵکو تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر 964 هەواڵی دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی بڵاوکردەوە.