بوو به شه‌ش رۆژ و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
زاخۆ به‌رده‌وام به‌دواى منداڵه 5 ساڵییه خنكاوهكهى دا ده‌گه‌ڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى شه‌ش رۆژه، منداڵێكی ته‌مه‌نى پێنج ساڵ، له ئاوى رووبار‌ى خابوور خنكاوه و ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت، به‌رده‌وامن له گه‌ڕان.
رۆژى 1.4.2024 هه‌واڵ درایه به‌رگرى شارستانى زاخۆ كه منداڵێك له نزیك گوندی چەمسیرمۆ له‌سه‌ر رووبار‌ى خابوور خنكاوه.
رائید جه‌مال هه‌سن خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى زاخۆ به 964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا به‌دوایدا گه‌ڕاون و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌مڕۆش له به‌یانییه‌وه له رێگه‌ى چه‌ندین تیمه‌وه له زاخۆ تاوه‌كو ئیبراهیم خه‌لیل ئاوى رووبار‌ى خابوور گه‌ڕاوین و هیچ سهرهداوێكیشمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له گه‌ڕان به‌رده‌وام ده‌بن، تاوه‌كو ده‌دۆزرێته‌وه.