بەرەجەژنانە
له سه‌یدسادق هه‌ر شوێنكارێك یارییه ئاگرینه‌كان بفرۆشێت سزا ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنووى قه‌زاى سه‌یدسادق هه‌ر شوێنكارێك ته‌قه‌مه‌نى و یارییه ئاگرینه‌كان بفرۆشێت، سزاده‌درێت و بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی قایمقامییه‌ت چاودێری ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
هێمن فه‌رحان، ئه‌ندامى لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای سیدسادق به 964ـى وت، تا ئێستا هیچ ته‌قه‌مه‌نى و یاری ئاگرینێكیان ده‌ست به‌سه‌ردا نه‌گرتووه، به‌ڵام زانیاری‌یان هه‌یه كه به‌م به‌ره جه‌ژنه ئه‌م بابه‌تانه ده‌خرێنه بازاڕه‌وه.
وتیشی “هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئاگادارمان بكاته‌وه یان سكاڵا بكات كه له فڵانه شوێن ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرین”.
به‌قسه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌كان، سه‌یدسادق له جه‌ژنه‌كاندا پڕى یارییه ئاگریینهكان ده‌بێت و ئاماژه به جه‌ژنى قوربانى ساڵى پار ده‌كات كه یه‌ك بیكاب تەقهمهنى و یاری ئاگرینیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت و له‌ناویان بردن.
قایمقامییه‌تى سه‌یدسادق بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌م یارییه ئاگرینیانه هۆکارى خۆى هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خێزانه‌كانى سنووره‌كه‌ى هه‌راسان و بێزار ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌تیش ئه‌و خێزانانه‌ى خاوه‌ن نه‌خۆشن.
هێمن ده‌ڵێت، سزایان بۆ ئه‌و شوێنكارانه له‌ناوبردنى كه‌ره‌سته‌كان و دواتریش سزاى پێبژاردنە، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆریشیان لێ بگیرێت ده‌یانده‌نه دادگا و شوێنه‌كه‌شیان پێداده‌خه‌ن.