نەتانیاهۆ و چارەنووسێکی نادیار
ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی “بێ ئامان” بۆ بەرپرس و سه‌ركرده‌كانى
فەرهاد حەسەن
مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى له مه‌یدانى جه‌نگدا سه‌ركه‌وتووبێت، ببێته براوه‌ى كۆتایی جه‌نگه‌كه، به‌ڵكو به‌شێكیان زیندان چاوه‌ڕوانیان ده‌كات
مه‌به‌ستمه باسی بنیامین نه‌تانیاهۆتان بۆ بكه‌م
له ئێستادا، بنیامین نەتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسڕائیل، وەک یەکێک لەو سەرکرده دیارانه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌بیندرێت، کە سه‌ركردایه‌تى توند‌وتیژترین جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ده‌كات، بێگومان ناویشی دەچێتە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە، چونكه لەو سەردەمەی ئەودا چەندین کەسایه‌تى و سه‌ركرده‌ى کاریگەرى سیاسی و سەربازیی ئێرانى و نزیك له ئێران کوژراون.
مەترسییە گەورەکە بۆ نەتانیاهۆ لە مەیدانی جەنگدا نییە كه ئێستا به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، بەڵکو لەناو هۆڵەکانی دادگای وڵاته‌كه‌ى خۆیه‌تى، کە چاوەڕوانی دەکات، چونكه ئه‌و ساڵانێکە رووبەڕووی چەندین تۆمەتی گەندەڵی بووەتەوە، ئه‌مه‌ش به‌لاى یاساكانى ئیسڕائیلی ده‌رچوونى نییه، چه‌نده پیاوێكی قاره‌مان و به‌وه‌فا بێت بۆ وڵاته‌كه‌ى، به‌ڵام دواجار ده‌هێندرێته به‌رده‌مى دادگا و بە لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵییه‌كانى دوابڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌دات.
با بزانین نەتەنیاهۆ چی لەسەرە؟
له ساڵى 2019 ه‌وه له‌لایه‌ن داواكارى گشتى وڵات، داواى یاسایی له‌سه‌ر نه‌تانیاهۆ تۆماركراوه، ئه‌وجا ته‌نیا یه‌ك تۆمه‌ت نییه‌م به‌ڵكو سێ تۆمه‌تى رووبه‌ڕوو كراونه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش به دۆسیه‌كانى 1000 و 2000 و 4000 ناسراون.
بزانین ناوەڕۆکی دۆسییەکان چین؟
دۆسیەی 1000 بریتییە لەوه‌ى ناتانیاهۆ و ئەندامانی خێزانەکەی دیاری بەنرخیان لە بازرگانانی دەوڵەمەند وەرگرتووه لە بەرامبەر چاکە و هاوکاری لە بوارە جیاوازەکاندا.
له دۆسیەی 2000 دا تۆمەتبارە بە رێككه‌وتن لەگەڵ ئارنۆن مۆزێس، نووسه‌ر و كه‌سێكى دیارى ڕۆژنامەی یەدیۆت ئاحره‌نۆتی ئیسرائیلی، بۆ ئەوەی رووماڵێکی تایبه‌تى بۆ بڵاوبكاته‌وه كه تیایدا مه‌دح و سه‌ناى ئه‌وى كردبێت.
کەیسی 4000 یش ئەو تۆمەتانە دەگرێتەوە کە یارمەتی بە شاول ئێلۆڤیچ خاوەنی پێشووی ماڵپەڕی هەواڵی ئیسرائیلی (والا) داوە، بۆئه‌وه‌ى ئه‌ویش رووماڵی تایبه‌ت و ئه‌رێنى له‌سه‌ر بڵاوبكاته‌وه.
جا با ئەوەشتان پێ‌بڵێم
له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوودا نه‌تانیاهۆ 72 جار له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بووه كه دوایین جاریان له رۆژى 19 مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ بووه و له‌باره‌ى دۆسییه‌ى ژماره 4000 وته‌ى لێوه‌رگیراوه، هه‌رچه‌نده نه‌تانیاهۆ تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و ده‌ڵێت ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات شكستم پێبهێندرێت، به‌ڵام دادگا قسەیەکی دیکەی هەیە و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات.
هەرچەندە ئەم تۆمەتانەى ئاڕاسته‌ى نه‌تانیاهۆ كراون، لە چاو جەنگ و ته‌قاندنى مووشەکەکان و ده‌ستكه‌وته به‌ده‌ستهاتووه‌كانى جەنگەکەکەی ئێستای بچووک دەردەکەون، بەڵام له‌داهاتوو ده‌بێته مەترسیی هەرە گەورە بۆ سەر داهاتووی سیاسیی و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یه كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵات و ناو و ناوبانگه‌كه‌ى بهێنێت.
له مێژووی ئیسرائیل‌دا، دادگاكان پڕن له دۆسییه‌ى ئه‌و كه‌سایه‌تى و سه‌ركردانه‌ى كه له دوای نه‌مانیان له دەسەڵات یاخود لە کاتی دەسەڵاتدارێتشیاندا رووبه‌ڕووى تۆمه‌ت و سزادان كراونه‌ته‌وه، نموونەش زۆرن:
ئیهود ئۆڵمێرت: سەرۆکوەزیرانی پێشوو، بەهۆی بەرتیل وەرگرتنەوە زیندانی کرا.
موشێ کاتساف: سەرۆکی دەوڵەت، بۆ ماوەی حه‌وت ساڵ زیندانی کرا.
عارییە دەرعی: وەزیری ناوخۆ، بەهۆی گەندەڵییەوە سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.
ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى لە دەیەکانی رابردوودا زیاتر لە 30 سیاسیی ئیسرائیلی بە تۆمەتی جیاواز سزا دراون. كه له ناویاندا وه‌زیر و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان و به‌رپرسانى باڵا بوونه.
بێگومان، له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتى هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى ئیسڕائیلی، دیمه‌نێكی غه‌ریب ده‌بیندرێت، ئه‌ویش به‌رده‌مى دادوه‌ره، هه‌رچه‌نده جەنگێکی گەورەی ناوچەیی بەڕێوەببات و دوژمنە سەربازییە گەورەکانی لەناو ببات، به‌ڵام چارەنووس و بڕیاردان له دوارۆژه‌كانى ژیانى لە مەیدانی جەنگ نابێت، بەڵکو لە بەردەم دادوەرێکدا یەکلا دەبێتەوە.