هەواڵەکان

پەرلەمان موچەی وەرنەگرت و بەڕێوەبەرێکیش موچەی وانەبێژان دەدات

+964

ژووری هەواڵ

لەپێنجەم رۆژی دابەشکردنی موچە کێشە دروستبووە، لە هەولێر فەرمانبەرەکانی پەرلەمان موچەیان نادرێتێ و لە سلێمانیش بانکی باخان قەرەباڵغی زۆری لەسەرە.

ئەمڕۆ ساڵێکی تەواوە تورکیا دەرگای بەرووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخستووە، قەول وایە 26ی حوزەیران تورکیا قسەیەکی لەسەر بکات، بەڵام هێشتا هیچ هەواڵێکی خۆش لە گۆڕێ نییە.

له ‌سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک هەیە بە مامۆستا وانەبێژەکانی وتووە ئەم جەژنە ناهێڵم بێ موچەبن، بۆیە خۆی موچەی هەموو مامۆستا وانەبێژەکانی داوە.