شەپۆلەکە زیان هەبووە

لە ئاڵتوون سیتی کۆنکرێت ئاوە و ئاو چووە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ناوێرین ئۆتۆمبێل رابگرین لەبەر داڕمان، ئەمە قسەی مامۆستای باخچەیەکی ساوایە لە پڕۆژەی ئاڵتوون سیتی هەولێر، کە بەهۆی شەپۆلی باران بارینەکەوە رێڕەوێکی ئاو زیانی بەرکەوتووە و مەترسی داڕمانی لێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.4.2026، پەیامنێری 964 ئەمڕۆ بە مەیدانی چووە ناوچەکە و رایگەیاند، بەهۆیی بارانی بەخوڕی هەفتەی رابردوو لێواری شەقامیكی سەرەكی دانیشتووانی پرۆژەی ئاڵتون ستی داڕماوە.

باخچەیەكی ساوایان لە نزیك ئەو شوێنەیە كە رۆچووە، مامۆستاكانیان بەپەیامنێری 964یان وتووە، ناوێرین ئۆتۆمبێل رابگرین لەبەر دارمان، وە ناهێڵن هیچ منداڵێكیش نزیك بێتەوە.

پەیامنێری 964 كێشەی ئاڵتون سیتی گەیاندە شارەوانی بنەسڵاوە، سەرۆكی شارەوانی بنەسلاوە زریان سەباح بۆ 964 وتی، ئەم بەیانییە هاتووین سەیری شوێنەکەمان كردووە و نوسراومان كردووە بۆ پارێزگا چاوەڕێی وەڵام دەكەین، تا کارەکانی نۆژەنکردنەوە دەستپێ بکەین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شەپۆلى باران و هەورە تریشقە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دە...

شەپۆلى باران و هەورە تریشقە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت