ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە

لە بوومەلەرزە کەموێنەکەی تایوان 77 کەس گیریان خواردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

بوومەلەرزەکەی تایوان کە بە گوڕی 7.2 ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو وڵاتەی گرتەوە، بە بەهێزترین بوومەلەرزە دادەنرێ کە لەماوەی 25 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، تائێستا پشتڕاست کراوەتەوە کە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 700 کەسیش برینداربوون، هەروەک بەلایەنی کەمەوە 77 کەس گیریان خواردووە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە، کەناری رۆژهەڵاتی تایوانی گرتووەتەوە، کە دانیشتووانێکی کەمی هەیە، بەڵام بەهۆی بەهێزی گوڕەکەیەوە 26 باڵەخانە رووخاون.

بەرپرسێکی پاسەوانی کەناردەریای تایوان و ژاپۆن بە رۆیتەرزی وتووە، دوای روودانی بوومەلەرزەکە ئاستی ئاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینوە و بووەتە هۆی دروستبوونی چەند شەپۆلێکی بەهێز کە گەیشتبوونە باشووری ئۆکیناوا.

بە قسەی ئەو بەرپرسە بێت، ئاستی ئاو 30 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی کەشناسیی تایوان، ساڵی 1999 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.6 پلەی رێختەر لە تایوان روویدا و بووە هۆی دارووخانی 50 هەزار باڵەخانە و گیانلەدەستدانی دوو هەزار و 400 کەس.

چەند دیمەنێک، کە قەبارەی کاریگەری بوومەلەرزەکە دەردەخات، دیمەنەکان لە ئاژانسەکان وەرگیراون؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):