هەناری خۆماڵی لەدەرەوە بەرناکەوێت و لە ناوخۆ خراپ دەبێت

964+

توانا نەقی – هەولێر

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، دەست بەسەر بڕێکی زۆر هەناری خراپ بووی ناوخۆ دەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان هەناری هەناردەی دەرەوە کردووە.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964+ـی راگەیاند، لیژنەی عەلوە کە سەر بە لیژنەکانی قایممقامیەتە، لە ئەنجامی پشکنینەکانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر یەک تۆن و 500 کیلۆگرام هەناری خراپ بوو.

وتیشی، هەنارەکە خۆماڵییە و هەمووی هی یەکەس بووە، سەرجەمیان بەهۆی خراپ هەڵگرتن و عەمبارکردنیەوە و چاودێری نەکردنی لەکاتی کارەبا بڕین و کێشەی ئەو بەڕادەی تێیدا هەڵگیراوە کەڕووی هەڵهێناوە.

“جگە لە تەلەفکردن و لەناو بردنی هەموو هەنارەکان خاوەنەکەشی سزا دەدرێت”. رێکان جەمال وای وت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی 2022 چەندان تۆن هەناری کوردستان رەوانەی بازاڕەکانی وڵاتانی کەنداو کران.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی کانونی دووەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەوڵێکی لەسەر هەناری کوردستان لە بازارەکانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیاو زانیاری بە وێنە هەناری کوردستان لە بازاڕەکانی سعودییە، بەحرەین و ئیمارات نیشان دەدات..