لە هەولێر زۆرترینە
لە هەرێمی کوردستان بەنزیکەی هەر رۆژێک کەیسێکی ئۆتیزم تۆماردەکرێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئامارەکانی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان دەریدەخات رێژەی تووشبوونی ئۆتیزم بەرێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و لە ساڵی پارەوە بەنزیکەی هەر رۆژێک کەیسێکی نوێی ئۆتیزم تۆمارکراوە و لەهەولێر بەراورد بە شارەکانی دیکە زۆرترین کەیسی هەیە.
لەماوەی ساڵێکدا 327 کەیسی نوێی ئۆتیزم لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ئەمساڵ ئاماری تووشبوانی ئۆتیزم سێ هەزار و 667 کەیسە، بەڵام ساڵی پار ئەو ژمارەیە سێ هەزار و 340 توشبوو بووە.
لەساڵی 2008-ەوە نەتەوە یەكگرتوەكان رۆژی 2ی نیسانی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی ئۆتیزم لەسەرانسەری جیهان دیاریکردووە.
كەمال جەباری بەرێوبەری دەستەی باڵای كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان بۆ 964 وتی، 16 ساڵە دەمانەوێت ئەو خێزانانەی خاوەنی منداڵی ئۆتیزمن نەجاتیان بێت لەو دۆخە خراپەی تیایدان و داوامان کردووە حکومەت کاری زیاتر بۆ خێزانی خاوەن توشبووی ئۆتیزم بکات.
بەوتەی كەمال جەباری هەشت سەنتەری راهێنانی ئۆتیزم هەیە و بڕە پارەی مانگانەیان بڕاوە و دەروەستی ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان نایەن.
ئامارەکانی تووشبوانی ئۆتیزم بەمجۆرەیە:
کۆی گشتی 3667 توشبوو
پارێزگای هەولێر 1300 توشبوو
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 900 توشبوو
پارێزگای دهۆک 850 توشبوو
ئیدارەی زاخۆ 300 توشبوو
ئیدارەی گەرمیان 315 توشبوو
ئامارەکانی کۆمەڵەی ئۆتیزم دەریدەخات، بەهۆی فەرامۆشكردنی كەیسی ئۆتیزم 50 خێزان دووچاری كێشە بوون و هەڵوەشاونەتەوە %35 خێزانەكانیان لە دۆخی هەژارین.
ژمارەی سەنتەرەكان لەهەرێمی كوردستان
49 سەنتەر
41 ئەهلی
8 حكومی
هەولێر 14 سەنتەر
سلێمانی 8 سەنتەر
دهۆك 7 سەنتەر
گەرمیان 4 سەنتەر
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی